{"title":"کۆزانیاری، جۆر و بوارەکانی","authors":"Shakhawan Jalal Faraj, Nigar Star Jafar","doi":"10.21928/juhd.v8n4y2022.pp57-66","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات کۆزانیاری،لە چێوەی (درکپێکردنی پڕاگماتیکی \"Pragmatic Cognitive\") ی (زانستی زمانی درکپێکردن\"Cognitive Linguistics\")دا، کە بنەمایە بۆ دروستبوونی (کۆزانیاری) بخاتەڕوو، بەوپێیەی (کۆزانیاری) لە جەوهەردا لە دنیابینی مرۆڤ و واتای بەکارهێنان (پڕاگماتیک)، کە مرۆڤ لە ڕێگەی ئەزموونکردنەوە شارەزایان دەبێت و بە ڕێگەی (بەچەمککردن) لە ئاوەزدا دادەکرێن پێکدێت، لێرەشەوە مەرج نییە هەمیشە ( کرۆک،ڕستە ناوەڕۆک \"Proposition\")ێک، وەک یەکەیەکی هەڵگری زانیاری ڕاستبێت، بەڵام کرۆکەکە بە تەنها نییە، بەڵکو چەندین زانیاری و لایەنی تر لەخۆ دەگرێت،کە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی نیانییەک لە پڕۆسەکانی درکپێکردندا،کە بریتیین لە (سەرنجدان، تێگەیشتن، فێربوون،بڕیاردان.....)و هۆکارە بۆ گەیشتن بە ڕاستەقینە، ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە ،کۆزانیاری لە ڕێگەی هاوبەشیپێکردن و کاری ڕێکخراوەیی و کۆمەڵدا پەرەدەسەنێت ،تەنها پشت بە مەرجی ڕاستی و پاساوەکەی نابەستێت، بەڵکو فێربوونی کرداریی و جێبەجێکردنی کارەکی پاساو، بەهۆی ئەزموونکردنەوە پێواژۆکانی درکپێکردن، بۆ گەشەکردن و بەرهەمهێنانی زیاتر ئاڕاستە دەکەن، لەمڕوانگەیەشەوە (زانستی زمانی درکپێکردن)، گرنگی بە هەردوو لایەنی ئاوەزیی و ئەزموونکردن،کە بەهۆی پێنج هەستەکەوە بە دەستدێت دەدات، کە بنەمایە بۆ گەشەکردنی (درکپێکردنی کۆزانیاری \"Knowledge Cognitive\") ئەمەش وادەکات بوارەکانی کۆزانیاری لە باری تایبەتیدا، بە شێوەیەکی داینامیکی، لە بوارێکەوە بۆ بوارێکی تر بگۆڕدرێت.","PeriodicalId":313826,"journal":{"name":"Journal of University of Human Development","volume":null,"pages":null},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2022-10-05","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Journal of University of Human Development","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.21928/juhd.v8n4y2022.pp57-66","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0