{"title":"بونیادی گێڕانەوەی تەنزئامێزانە لە (ڕشتەى مرواری و ڕیسالەى دلگوشا) دا","authors":"Muhammad Dler Amin Muhammad, بوشرا قادر كاكە محەمەد كەسنەزانی","doi":"10.21928/juhd.v8n4y2022.pp67-79","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"ئەم باسە بە ناونیشانى بونیادی گێڕانەوەی تەنزئامێزانە لە \"ڕشتەى مرواری و ڕیسالەى دلگوشا دا\"، لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارییە لە نیوان هەردوو کتێبی پەخشانی \"ڕشتەى مرواریی عەلائەدین سەجادی\" و حیکایەتی نێو \"ڕیسالەى دلگوشای عوبەید زاکانی\"، کە خۆی لە حیکایەتە عەرەبی و فارسییەکاندا دەبینێتەوە. تەوەری سەرەکی باسەکە قسەکردنە لەسەر بونیادی گێڕانەوەی ساتیروگاڵتەجاڕانە لە نێو ئەو حیکایەتانەدا، کە هەندێکی بە مەبەستى ڕەخنەگرتنە لە ڕەفتار و کردارە ناپەسەندەکانى ناو کۆمەڵگا، هەندێکی تری حیکمەت و پەنددادانە. لەگەڵ ئەوەشدا بونیادەکە بەهۆی زمانێکی ڕەوان و سادەوە لە هەردوو ئەدەبی کوردی و فارسی دا پێکهاتووە، زۆرینەى خەڵک لێی تێگەیشتوون، بەڵام ئەم تێگەیشتنە نەبۆتە هۆی قبوڵکردن و وەرگرتنى، چونکە بەشێکی بونیادنانەکە لەسەر بنەمای تابووشکێنى کۆمەڵایەتى و ئایینى و سیاسییە، بۆیە هەردوو نووسەر ڕوبەرووی تانە و سەرزەنشتکردن بوونەتەوە، زۆرجاریش ئەدەبیاتەکەیان بە ئەدەبیاتى لاڕێ و لادەر و بێڕوو لە قەڵەم دراوە و لە زۆرێک لە چاپەکانی ئێراندا بە سانسۆرەوە بەرهەمەکان چاپ دەکرێنەوە.\nگرنگی ئەم باسە، لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، تا ئێستە لە ناو ئەدەبی کوردیدا کەمترین لێکۆڵینەوە لە بارەى گێڕانەوەکانى ناو کتێبی ڕشتەى مروارییەوە کراوە، هاوتا، هیچ باسێکمان بەرچاونەکەوتووە بەراوردی تەنزی گێڕانەوەی نێوان ئەو دوو ئەدەبەى کردبێت، بۆیە پێمان وایە جێی خۆی دەگرێت.","PeriodicalId":313826,"journal":{"name":"Journal of University of Human Development","volume":null,"pages":null},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2022-10-09","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Journal of University of Human Development","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.21928/juhd.v8n4y2022.pp67-79","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0