{"title":"كێشه په‌روه‌رده‌ييه‌كانى خوێندنى كوردى له ناوچه كوردستانيه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێ \"ناوه‌ندى قه‌زاى خانقين وه‌ك نمونه\"","authors":"كريم احمد عزيز","doi":"10.24271/garmian.38","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"ئه‌گه‌رپه‌روه‌رده به‌وێنه‌ى ژیان وێنا بکه‌ین، ئه‌وا ژیان به‌بێ کێشه نابێت. به‌تایبه‌ت له‌سێکته‌رێکى گرنگى وه‌ک په‌روه‌رده که به‌رکه‌وتنى ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ مرۆڤى ئاقڵ وبفامدایه، هه‌ر بۆیه گرنگیدان به زانینی کێشه‌کان و دیاریکردنى چۆنێتى وچه‌ندێتى کێشه‌که فاکته‌رێکى گرنگه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى ڕه‌وت وئاڕاسته‌ى په‌روه‌رده به‌ره‌و ئاقارى درووستى خۆى، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که به‌ناونیشانى:(کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کانى خوێندنى کوردى له ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم (ناوه‌ندى قه‌زاى خانقین)وه‌ک نمونه وه‌رگیراوه، تێدا توێژه‌ر هه‌ستاوه به خستنه‌ڕووى کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کانى/خوێندنى کوردی ،ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى فۆرمێکى ڕاوه‌رگرى که پێکهاتبوو له‌دوو بواری یه‌که‌میان /کێشه کارگێڕیه‌کان و بوارى دووه‌م/کێشه فێرکاریه‌کان که پێکهاتبوو له (20)بڕگه، هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌که کێشه وئامانج وگرنگى و کۆمه‌ڵگه ونمونه توێژینه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ى گرنگترین چه‌مکه‌کان وباگراوه‌ندێکى تێورى توێژینه‌وه‌که ، له‌گرنگترین ئه‌نجامه‌کانیش بریتی بوون له (گرنگی نه‌دان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به کێشه مادییه‌کانی په‌روه‌رده‌ى ناوچه‌که ، کێشه‌ى گرنگی نه‌دان به ژێرخانى په‌روه‌رده‌یی ، هه‌روه‌ها نه‌گونجاوى پرۆگرامى خوێندن له‌گه‌ڵ ئاستى قوتابى و ژینگه‌ى فێرکارى، له‌گه‌ڵ کێشه‌ى وه‌رگرتنیان له زانکۆ وپه‌یمانگه‌کان و، جیاوازى موچه‌ى مامۆستایانى خوێندنى کوردى میلاکى حکومه‌تى ناوه‌ندى به‌راورد به‌حکومه‌تى به‌هه‌رێمى کوردستان و، نه‌گونجاوى ڕێنماییه‌کان له‌گه‌ڵ داکه‌وتى ژینگه‌ى فێرکارى ، له‌کۆتاییدا توێژه‌ر چه‌ند پێشنیار و ڕاسپارده‌یه‌کى خستوه‌ته‌ڕوو، به‌وهیواین سوود له ئه‌نجام وڕاسپارده‌کانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌ربگیرێت . \nلیستی سه‌رچاوه‌کان","PeriodicalId":12283,"journal":{"name":"Evaluation Study of Three Diagnostic Methods for Helicobacter pylori Infection","volume":null,"pages":null},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2017-06-01","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Evaluation Study of Three Diagnostic Methods for Helicobacter pylori Infection","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.24271/garmian.38","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0