{"title":"جۆگرافیای مێژوویی شاری حلوان","authors":"Adham Ramazan Mohammad, مدرس سعیدی","doi":"10.24271/garmian.40","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"حلوان شارێکی کۆن و مێژووی ناوچەی گەرمیان،لە سەر ئەو ڕێگا سەرەکیانە هەڵکەوتبوو کە شارە گرنگەکانی فەلاتی ئیران وەکوو ڕەی و هەمەدانی بە عێراق و دەشتی مێزۆپۆتامیا دەبەستەوە. ئەم شارە لە سەردەمی پێش ئیسلام خۆسرەو شاد فیروزی پێ دەگوترا و ناوەندی ناوچە یان \" کورە\"یەکی گرنگ بوو کە شارەکانی وەک خانەقین و ئەربل(هەولێر) سەر بەم ناوچەیە بوون. شاری حلوان پاش هاتنی ئیسلامیش ماوەیەک گرنگی و گەشانەوەی خۆی کە بەرهەمی هەڵکەوتن لەسەر ڕێگا بازرگانیەکان بوو، پاراست. لەم سەردەمەدا سەرچاوەکان بە شارێکی گەورە ناوی لێ دەبەن کە خەڵکەکەی ئامێتەیەک لە نەتەوەکانی عەرەب و کورد و فارس بوون و لە دەورووبەری شارەکەشدا هۆزە کوردە ڕەوەندەکان دەژیان. بەڵام لە نزیک نیوەی سەدەی چوارەم کۆچی بەولاوە، سەرچاوەکان لە ئاماژەیک بۆ کەمبوونەوەی بایەخ و گرنگی حلوان، دستەواژەی \" شارۆچکەیان\" دەربارەی بە کار هێناوە. ڕەوتی کەم بوونەوەی بایەخ و گرنگی شاری حلوان کە لە نیوەی سەدەی چوارەمی کۆچیەوە دەستی پێ کردبوو، لەگەڵ ڕوودانی چەند بوومەلەرزەیەکی گەورە لە ناوچەکە، بەتایبەت لە ساڵەکانی 375 و 543 ک ، خێراتر بوو، بە شیوەیەک کە دوای ئەمە ناوی حلوان بە دەگمەن لە سەرچاوەکاندا هاتووە و لە کاتی ناوهێنانیشیدا، سەرچاوەکان زۆرتر ناوچەیەکیان لا مەبەست بووە نەک شارێکی ئاوەدان.","PeriodicalId":12283,"journal":{"name":"Evaluation Study of Three Diagnostic Methods for Helicobacter pylori Infection","volume":null,"pages":null},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2017-06-01","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Evaluation Study of Three Diagnostic Methods for Helicobacter pylori Infection","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.24271/garmian.40","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0